چالاکی کۆمەڵەی کوردانی ئەمریکا لە ٥ی گۆڵانی ٢٠٢٥

 بە ئامانجی لۆبی کردن بۆ دۆزی نەتەوەیی و نیشتمانیمان  لە گەڵ دۆستان و هاوڕێیانمان لە نێو کۆمەڵگەی ئەمریکی دا بە تایبەتی لە گەڵ ڕێکخراوی نێو دەوڵەتی Rotary Club.  دوو چالاکی لە Aurora Gatway Rotary Club لە شاری دێنڤەر ئەنجام درا.

 لە ڕۆژی ٢ی گوڵان لە دوو کاتی جیاوازدا ئەم چالاکی یە بەڕێوەچوو.

یەکەم : سەر لە بەیانی بە شێوازی سلاید شۆ ناساندنی کەلتووری کورد جەخت لە سەر کەلتور و جوگرافیاو مێژوو و زمان هەروەها ئەو گۆڕانکاریانە کە لە سەر خاکی کوردستان و ناوچەکەدا دەکرێ خرانە ڕوو. دواتر بە پرسیاری تایبەت بە دۆزی کورد کرا، بەپێی زانیاری خۆم لەو بوارەدا روونکردنەوەم دا وە لە کۆتاییدا ئامادەبوون داوای زانیاری زۆرتریان کرد 

دووەم: لای ئێوارە بە خواردن و مۆسیقاو و جل و بەرگی کوردەواری گفتوگۆ کەشێک بۆ ناساندنی کەلتوورەکەمان ڕەخسا و سەرنجی ئامادەبوانی ڕاکێشا بووە هۆکاری پتەوترکردنی پەیوەندی نێوانمان.

شایانی ئاماژەیە ئەم چالاکیە بەشێکە لە ئامانجی ڕێکخراوەکەمان کۆمەڵەی کوردانی ئەمریکا.