
سڵاوێکی گەرمتان لێ بێت بەڕێزان.
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵەی کوردانی ئەمریکا بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێ ی ٢٠٢٥ وە پیرۆز بایی زۆر گەرم لە هەموو ئەندامانی بەڕێز و خۆشەویست دەکات. هیوادارین ساڵی نوێ ببێتە ساڵێکی پڕ لە خۆشەویستی و بەرهەمی بە پیت و چالاکی بە سوود بۆ بە بەرجەستە کردنی ئامانجەکانی ڕێکخراوەکە. پێکەوە و لە خۆبردوانە کاری هاوبەش ببەینە پێشەوە بۆ داهاتویەکی پرشنگدار بۆکوردانی دانشتوی ووڵاته یەکگرتوەکانی ئەمریکا کەجێگای شانازی بێت بۆ نەوەکانمان لە هەرکوێ یەک بن.
لە گەڵ ڕێزدا…..
مامۆستا شیرین مراد
سەرۆکی ڕێکخراوی کۆمەڵەی کوردانی ئەمریکا
٣١/ ١٢/ ٢٠٢٤