کارو چالاکی ڕێکخراو
بە مەستی پتەوکردنی پەیوەندی ڕێکخراوەکەمان لە گەڵ ڕێخراوەکانی ترو کەسایەتی یە دڵسۆز وچالاکەکاندا سەردانێکی سێ ڕۆژی دا( ١٥- ١٨ مانگی دوو) ئەنجام درا بۆ دەڤەری واشنتۆن دی و ڤێرجینیا و مێریلاند. ئەم وەفدە پێک هاتبوو لە بەڕێزان:
شیرین مراد، ئەسرین قادری ، کاک ئاری ڕەووف و کاک شوان سۆرانی.
دوای ناساندنی ڕێکخراوەکەو خۆمان پێشوازی گەم و دۆستانە کراین پێشنیاری کاری هاوبەش و پێکەوەیی دوپاتکرایەوە، پێشنیاری ئەندامێتی لە چەند بەڕێزێک کرا لە نێویاندا بەڕێز هونەرمەند و میدیاکار جانی دیلان کە ئەزمونی کاری بیست ساڵی هەیە لە ڕادیۆی دەنگی ئەمریکا. VOA Kurdi.
هەروەها بەشداری کاریگەرمان هەبوو لە ناڕەزایەتیەکەی پێش کۆشکی سپی دژ بە زیندانی کردنی ڕێبەری گەلی کورد ئاپۆ کە کۆمەڵێک ڕێخراوی کوردی- ئەمریکی ڕێکیان خستبوو. پەیوەندی لە گەڵ چالاکەوانانی گەنج و ڕۆشنبیری ئەمریکایی داکۆکیکار لە دۆزی گەلەکەمان دروست کرا کە لە ناو ڕێکخراوە قازانج نەویستەکانی نیۆرک کار دەکەن .
وەفدەکە سەردانی بیرۆی سوریای دیموکرات کۆنفیدراڵ کرد بە مەبەستی ناساندنی ڕێکخراوەکە وە لە لایەن بەڕێزانی بەڕێوەبەرانی بیرۆکەوە( سینەم محەمەد ، ویسام و کلارا مۆر) پێشوازی کران وە جەخت پەیوەندی ڕێکخراوەکان کرا باسیان لە گرنگی کۆمەڵەکانی ناو ئەمریکا کرا.
لەم سەردانە دبلۆماسیە سەرکەوتووەدا ئەندامانی وەفدەکە خۆشحال بوون بە دەرئەنجامەکەی و خۆ ئامادە دەکەن لە داهاتوودا لەم جۆرە سەردانانە پەرەی پێبدرێت و پەیوەندیەکان پتەوتر بکرێنەوە بە مەستی گەشتن بە ئامانجەکانی ڕێکخراوەکە کە کاری هاوبەشی و ڕۆشنبیری و پەیوەندی دۆستانە و کارە پێکەوەیەکانە.
پێکەوە دەتوانین ڕێکخراوەکەمان بەرەو پێش ببەین.
سوپاس و ڕیزی
کۆمەڵەی کوردانی ئەمریکا
٢٠\ ٢\ ٢٠٢٤