هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبردن (بۆردی)کۆمەڵەی کوردانی ئەمەریکا

کۆمەڵەی کوردانی ئەمەریکا (KAG)لە هەوڵێکی تایبەت و ناوەزەدا، کۆمەڵەی کوردانی ئەمەریکا، وەک یەکەم ڕێکخراوو و گرووپی خۆبەخش و قازانج نەویست توانی بە ڕێژەی زۆرینەی خانمان یەکەم ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری خۆی هەڵبژێردرێت.چاوەڕێی ئەوەمان هەیە کە هەم ڕێکخراوەکە وە هەم ئەنجوومەن و ئەندامانیش بتوانن خۆبەخشانە و دڵسۆزانە و خەمخۆرانە لە خزمەتی جێ بەجێکردنی ئامانجەکانی ڕێکخراوەکەدا بن، کە خزمەتکردنی دۆزی کورد و کوردستان و ڕەوەندی کوردیە لە هەرێمە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە هەموو تایبەتمەندێتی و جیاوازیەکی کەلتووری و باوەڕ و ئاینیەوە.پێشمخۆشە هەموو هاوڕێی و مرۆڤێکی نیشتیمانپەرەوەر و ژینگە و مرۆڤ دۆست بانگهێشت بکەم بۆ بەشداری و بووبە ئەندام و دۆست بۆ خزمەتکردنی ڕەوەند و دۆزی کورد لە هەر شوێن و جێگایەکی ئەم سەرزەمینەدا بن.لای ئێمە هیچ سنوور و بەربەستێکی دروستکراووی مێژووی و ناووچەیی و نێودەوڵەتی نیە بۆ جیاکردنەوە و دابەشکاری و دوورە پەرێزیمان.باوەڕی تەواومان هەیە بەوەی گەر ڕابردووشمان هاوبەش و هاوشێوە نەبێت، ئەوا ئێستا و داهاتوومان پێویستی بە یەکگرتووی و یەکڕیزی و پاڵپشتیکردنی یەکترە.پێکەوەش دەتوانین باشتر و کاریگەرتر خزمەت بە خۆمان و نەوەکانی داهاتوومان بکەین.بە هیوای باشی و چاکی هەمووان.وە دووبارە پیرۆزبایی و سووپاسی خۆم بۆ هەر یەکێک لەو پێنچ ئەندامە دڵسۆز و خەمخۆرەی ڕێکخراوەکەمان ئەکەین و بەهیوای سەرکەوتنیان لە ئەرک و بەرپرسیارێتیان.

کامەران کوردی