کۆمەڵەی کوردانی ئەمەریکا
کارنامە
دەستپێک
کورد وەک نەتەوەیەکی ڕەسەن بەدرێژایی مێژوو ھاوتا لەگەل نەتەوەکانی تر دا لەو ناوچەیەی پێی دەڵێن کوردستان و جێگای بڵاوبوونەوەی دەوری دووەمی مرۆڤ بووە لە کۆندا بە (زاغرۆسیەکان ) واتە زاگرۆسیەکان ناسراون دەبنە بنچینەی پێکھاتەی کورد وەک نەتەوەیەکی خاوەن خاک و زمان و ئاین و کەلتور و ئەدەب و ھونەر و پیشەو کار و دەسەڵات و ژیانی تایبەتی هەبووە ، بە ھۆی گرنگی شوێن و دەوڵەمەندی ناوچەکەی بەپیتی خاکەکەی دوچاری شەڕ و داگیرکاری بۆتەوە ، بەھۆی بەرگری خەلکەکەی و سەختی جێگاکەی لە بوونی کێو شاخی بەرز و سەخت ھۆکاربوون بۆ مانەوەی لەناوچەکە
سروشتی کار
ئێمەی کوردانی تاراوگە لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیمان بەرامبەر خۆمان و کۆمەڵگاو نیشتمانەکەمان ، ھەولدەدەین خۆمان ڕێکبخەین ، یەکگرتووبین ، برەو بە پەیوەندیەکانمان بدەین ،گەشە با ئاستی زانستی و زانیاریمان بدەین ، ببینە نمونەیەکی باش لەو کۆمەڵگایەی تێیدا دەژین بینە جێگای سەرنجی پێکھاتەکانی تری کۆمەڵگاو بوونی پەیوەندیەکی دۆستانەو کارو چالاکی ھاوبەش ببێتە ھۆی پشتیوانی لە مافەڕەوامانمان
بەندی یەک
ناو، کۆمەڵەی کوردانی ئەمەریکا
بەندی دوو
دروشم ، تەبایی، هاوکاری و خۆشگوزەرانی
بەندی سێ
پێناسە ، ڕیکخراوێکی جەماوەری شارستانی دیموکراسی سەربەخۆی سوود نەویستەهەموو کوردێک بەبێ جیاوازی لە ڕەگەزو بیرۆڕای سیاسی و ئاینی لە خۆ دەگرێت بە مەبەستی بەکارهێنانی هێزو توانیان و بەگەڕخستنیان لە خزمەتی کۆمەڵگا بۆ بەدیهێنانی ژیانێکی ئاسوودە کۆمەڵگا بە بەستی پەیوەندی دۆستانە و هەمە لایەن کە ببێتە پشتیوانی بۆ مافە ڕەواکانمان
ئامانجە گشتی یەکان
.١. هاندانی تاک بە بڕوا بوون بە خۆ ، هەوڵدان بۆ خۆپێگەیاندن بە شێوەیەکی زانستی گونجا لە بوارێکی ئارەزوو مەندانە
.٢. هاوکاری و هاندانی گەنجان بۆخوێندن لە زانکۆ و بەدەست هێنانی بڕوا نامە و تایبەتمەندی کار بە شوەیەکی زانستی
.٣. هاندانی ڕەوەندی کورد لە پتەوکردنی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان سازدانی کۆڕو کۆبونەوە بە مەبەستی پاراستنی داب و نەریت و کەلتوور زمان بۆ نەوەکانی داهاتوو، هاوکاری کردنی یەکتر لە کاتی پێویستدا لە خۆشی و ناخۆشیدا
.٤. هاوکاری و ئاسانکاری بۆ ئەوانەی کە تازە دێن
٥. هاندان و هاوکاری بۆ کارو پرۆژەی تایبەتی ئابووری پیشەیی ، خزمەتگوزاری بازرگانی هتد… بە مەبەستی بوژاندنەوەی باری ئابووری
بەندی چوار
ئامانجی نیشتمانی
١. پشتیوانی لە بزووتنەوەی ڕزگاری نیشتمان لە هەموو پارچەکانی کوردستان بێ جیاوازی ناساندنی خەباتیان وەک مافێکی ڕەوای نیشتیمانی
.٢. هەوڵدان بۆ دروستکردنی تۆڕێکی فراوان لەگەڵ ناوەندی سیاسی و دەوڵەتی ئەمریکا لە ڕێگای نوێنەرەکانمانەوە بە لە بەرچاوگرتنی بەرژەوەندی هاوبەش بە مەبەستی مسۆگەر کردنی پشتیوانی لە چارەسەر کردنی کێشە نیشتیمانی و نەتەوایەتیەکان بە کارو چالاکی سیاسی و دبلۆماسی
.٣. هەوڵدان بۆ دروستکردنی پەیوەندی دۆستانە بە ڕەوەندەکانی تری کۆمەڵگە و ناساندنی کورد وەک نەتەوە وە ئاشنایان بە کێشەکەمان بە دەستهێنانی پشتیوانیان و کارە چالاکی هاوبەش
.٤. دروستکردنی پەیوەندیەکی گونجاو بە هەموو ئەو ڕێکخراوو سەندیکایانەی کە داکۆکی کارن لە مافی مرۆڤ نەتەوە و ژینگە بە مەبەستی هاوکاری و هاوسۆزیان لە مافەڕەواکانی نەتەوەکەمان
.٥. دروستکردنی پەوەندی لەگەڵ دەزگاو ناوەندەکانی ڕاگەیاندن پێدانی ڕاپۆرت زانیاری دروست ئاگادارکردنی ڕای گشتی
.٦. هاوکاروپشتیوانی گەلەکەمان بین لە هەر کارەساتێکی سروشتی یان شەڕو داگیرکاری
بەندی پێنج
ئەندام
یەکەی سەرەکی پێکهاتەی ڕێکخراوەکەیە. لە یەکێک لە ئۆرگانەکانەوە ئارەزوومەندانە وەک خۆبەخش بە پێی تایبەتمەندی خۆی پەیوەست دەبێت بە ڕێکخراوەکەوە بە بێ ڕەچاو کردنی چی لە ڕێکخراوەکە دەستدەکەوێ.ئەبێت بزانێت چی پێدەکرێ کە بە سوود بێت بۆ ڕەوەند و کۆمەڵگا لە ڕێگای ڕێکخراوەکەوە
مەرجی ئەندامێتی:
١. دلسۆزو ڕاستگۆبێت
.٢.تەمەنی لە ١٨ ساڵ کەمتر نەبێت لە لایەن دوو ئەندامەوە پشتیوانی بکرێت
.٣.ئەرکی ڕێکخراوەیی بە پێی توانا بێ کەمتەرخەمی ڕاپەڕێنێ
.٤. هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە هەرمرۆڤێک لەکاتی پێویست بە هاوکاری
.٥.ڕیز لە بنەماکانی مافی مرۆڤ بگرێت.پەیوەست بن بە پارێزگاری کردن لە ژینگە
٦. پێگەی ڕێکخراوەیی بە کار نەهێنێت بۆ بەرژەندی تایبەت، هاوکارو پشتیوان بێت بۆ بەرژەوەندی گشتی
مافی ئەندامێتی
١. هەموو ئەندامان بێ جیاوازی بەشدارن لە مافدا
.٢. ئازادی ڕادەربڕین، ڕەخنە گرتن لە کارو بەرنامە و چالاکی ڕێکخراوەکە گە لە گەل سیاسەت وکارنامەی ڕێکخراوەکە گونجاو نەبوو
٣. پێشکەشکردنی پلان و پرۆژە
٤. بەشداری کردن لە کۆبونەوی گشتی ، مافی دەنگدان ، مافی خۆکاندید کردن لە ئۆرگانەکانی ڕێکخراوەکە
.٥. مافی بەشداربوون، لە پرۆژە ئابووریەکان بە پێی یاسا ی دەستەی دارایی و ئابووری
بەندی شەش
هەیکەل
١. ئەنجومەنی شار ، دووەم یەکەی پێکهاتەی ڕێکخراوەکەیە لەو شارانەی کە ڕەوەندی کوردی تێدا دەژی پێک دێت ئەندامان ڕێکدەخەن، ئەنجومەنی شار لە پێنج بۆ حەوت ئەندام. یان بە پێی پێویست دەتوانرێ ڕێژەکە بگۆڕرێت. لە بەرپرسی ئەنجومەن و لێپرسراوی دەستەکان ( دارایی، پەیوەندیەکان، ڕاگەیاندن ، بەڕێوەبردن، کۆمەڵایەتی) پێکدێت. بەرپرسی ئەنجومەن دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی گشتی.دەسەڵاتەکان : ئەنجومەنەکان سەربەخۆو ئازادن لە پلان و بەرنامە و کارو چالاکیدا لە کردنەوەی بەشی تر بە پێی پێویست و تایبەتمەندی شارەکە و ژمارەی ڕەوەندی کورد و ئەندامانی بەڕەچاوکردنی پلان و بەرنامە ئامانجەکانی ڕێکخراوەکە
.٢. ئەنجومەنی گشتی پێکدێت لە نوێنەری ئەنجومەنی شارەکان و دەستەی ڕابەرایەتی ، مانگی دووجار کۆدەبنەوە بۆ بەستنەوەی ئەنجومەنی شارەکان بۆ ئاگادار بوون لە کارو چالاکیەکان بۆ ئەزموون وەرگرتن لە کارو چالاکیەکان. گفتوگۆ کردن لە سەر کارو بەرنامە بە پێی کات و سات
.٣. دەستەی ڕابەرایەتی: ناوەندی لێکدانەوەو هەڵسەنگاندن و پلان و ڕاپەڕاندنی کارو چالاکیەکانی ڕێکخراوەکەیە بە هەمئاهەنگی لە گەڵ ئەنجومەنی گشتی ، دەستەی ڕابەرایەتی لە حەوت بۆ نۆ ئەندام پێکدێت. لە سەرۆک و سکرتێر و ووتەبێژ لە گەڵ دەستەی کارگێڕی.
١. سەرۆک نوینەرایەتی فەرمی ڕێکخراوەکە دەکات لە بۆنە گشتی و تایبەتیەکان دا و سەرپەرشتی کۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی دەکات. ڕاپۆرتی مانگانە ئامادە دەکات. ئامادەکاری دەکات بۆ بەستی کۆبونەوەی گشتی لە کاتی دیاریکراودا. ڕاپۆرتی ساڵانە پێشکەش دەکات.لە کۆبونەوەی گشتیدا بە زۆرینەی دەنگ هەڵدەبژریت
.٢. سکرتێر بەرپرسە لە سازدانی کۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی ، نووسینەوەی یاداشتی کۆبونەوەکان پاراستنی ئەرشیفی ڕێکخراوەکە ئامادەکردنی کۆبونەوەی گشتی دابینکردنی پێداویستیەکانی بە هاوکاری لیجنەی ئامادەکاری
.٣. ووتە بێژ لە ژێر ڕۆشنایی کارنامە و ئامانجەکانی ریکخراوەکە بەشدار دەبێ لە کۆڕو کۆبونەوەکان سازدانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بە پێی پرسەکانی رۆژ پەیوەست بە ڕێکخراوەکە بە هاوکاری دەستەی ڕاگەیاندن
.٤. دەستەی کارگێری پێکدێت لە بەرپرسی دەستەکان کە بریتی یە لە:
-١. ڕاگەیاندن پێکدێت لە دەستەیەکی پسپۆری ڕاگەیاندن ئازادن لە دانانی نەخشەو پلان لە گەیاندنی دەنگی ڕێکخراوەکەو بڵاوکردنەوەی کارو چالاکیەکان ناساندنی ڕای گشتی و ئامانجەکانمان لە ڕێگا جۆراو جۆرەکانەوە وەک بینین و بیستن پێگەی ئەلکترۆنی بە پێی توانای ئابووری وە گرنگی دان بە بوارەکانی کەلتوورو هونەر و ڕۆشنبیری
.٢. پەیوەندیەکان پێکدێت لە دەستەیەکی کارامەو زمانزان و شارەزا ئازادن لە بەرنامەو پلان کە نوێنەرایەتی ڕێکخراوەکە دەکەن بۆ بەستی پەیوەندی لەگەل لایەنی پەیوەندیدار لە سەر ئاستی ناوخۆو دەرەکی .
١. ناوخۆ پەیوەندی کردن لە گەل پارت ناوەندو ڕێکخراوە کوردستانیەکان بە ڕەچاوکردنی هەلوێستی سیاسی و نیشتمانی یان.
٢. دەرەکی: پەیوەندی کردن لە گەڵ ناوەندی سیاسی و دامو دەزگای دەوڵەتی ئەمریکا، هەروەها لەگەڵ ڕێکخراوە نا حکومەتیەکان، ناوەندەکانی ڕاگەیاندن پەیوەندی کردن لە گەل ڕەوەندی نەتەوەکانی تر لە ئەمریکا
.٣. دارایی پێکدێت لە دەستەیەکی شارەزا و بە ئەزمون لە بواری کاری بازرگانی و ژمێریاری و بەڕێوەبردن کۆکردنەوەی تەواوی داهات و کۆمەکی دۆستانە لە حسابێکی تایبەت بە ڕێکخراوەکە دابین کردنی خەرجی و پێداویستیەکان بە شێوەیەکی فەرمی ڕاست و دروست, دیاریکردنی بڕی داهات و خەرجی لە ڕاپۆرتی مانگانە دا ئامادەکردنی راپۆرتی ساڵانە بە بوونی تەواوی بەڵگەکان پێشکەشکردنی لە کۆبونەوەی گشتیدا
.١. دارایی ڕێکخراوەکە پێکدێت لە سوود و داهاتی پرۆژە ئابووریەکان.
٢. سوود و داهاتی پرۆژەی ڕاگەیاندن
٣. یارمەتی دۆستانەی بێ بەرامبەر و بێ مەرج
٤. بەڕێوەبردن لە سێ تا پێنج ئەندام پێکدێت کاردەکەن بۆ سەرژمێری و ڕێژەی پەنابەرانی کورد لە ئەمەریکا. کۆکردنەوەی زانیاری پێویست لە سەر ئەندامانی ڕێکخراوەکە بە مەبەستی ئاسانکاری پەیوەندی کردن گەیاندنی هەواڵ و زانیاری و ئاگادارکردن بۆ کاروچالاکی
٥. پلاندانان لە سێ تا پێنج پێکدێت لە کەسانی شارەزاو بە ئەزموون هەڵدەستن بە لێکۆڵینەوە لە هەموو بوارەکاندا لە بارەی ڕەوش و گوزەرانی و کێشەکانی پەنابەران دۆزینەوەی ڕێگاچارەی گونجاو بۆ کێشەو گرفتەکان. دانانی بەرنامەو پلاندانان لە گشت مەوداکاندا
.٦. بەشی یاسایی لەکەسانی شارەزاو یاسایی پێکدێت یان بە هاوکاری پارێزەرێک بۆ ئاشنا کردن و ناساندنی یاساکان بۆ بەرگری کردن لە ڕێکخراوەکەو ئەندامەکانی لە کاتی پێویستدا.