لەسەر بانگهێشتی کەنیسەی کوردانی مەسیحی لە سەندیاگۆ بۆ کۆمەلەی کوردانی ئەمەریکا. بەرێزان مامۆستا شیرین مراد له وولایهتی كۆلۆڕادۆ وكاك نەوزادعبدالله له وولایهتی تێنهسی سەردانی رەوەندی کوردیان کرد لە شاری سەندیاگۆ ی وولایەتی کالیفۆرنیا لە 2/4/2022 بەشداربوون لەو بەرنامەیەی کە لە لایەن کەنسەی کوردانی مەسیحیەوە ساز کرابوو.
هەریەک لە شیرین موراد و نەوزاد عبداللە بەشداربوون به پئشکەش کردنی ووتار بۆ ئامادەبووان نوئنەرایەتی کۆمەڵەی کوردانی ئەمەریکان کرد، لە ووتارەکەیاندا ووێرای سوپاس بۆ بانگهئشنامەکە شیرین مراد باسی لە کار و بەرنامەو ئامەنجەکان و گرنگی پئکەوەیی بوونمانی بۆ ئامەدەبوان روون کردەوە. وە هەروەها نەوزاد عبداللە باسی لە گرنگی بەشداری نوئنەرانی کرد لە برا کوردە مەسیحیەکان و پشتوانی کۆمەلەی کوردانی ئەمەریکای بۆ کەنیسەی کوردانی مەسیحی دەربری، کە کۆمەلە خاوەنداریەتی لەهەر کوردئک دەکات لە هەر جئگایەک لە ئەمەریکا بئ جیاوازی، تا رەوەندی کوردیش بە کۆمەلە بە ڕئکخراوی خۆیان بزانن.
لەو سۆنگەیەوە برا کوردە مەسیحەکانیش بە بەشئك لە خۆمان دەزانین، لئرەین تا پشیوانی لە کارو بەرناو چالایەکانیان بکەین. لە لەیەن قشەی کەنیسە كاك ئازاد بەرواری و ئەندامانی تری بۆردی کەنیسەکەوە پئشوازی لە نوێنەران کراو سۆپاسی بەشداری و ئامادەبوونیان کردن و هیوای پەیوەندیەکی دۆستانەیان خواست لە نێوان هەردولادا بە هیوای کار و چالاکی هاوبەش لە داهاتوودا بۆ بەرژەوەندی رەوەندی کورد و نەتەوەکەمان
کۆبوونەوەی نئوان کۆمەلەی کودانی ئەمەریکاو کەنیسەی کوردانی مەسیحی لە بەرواری 2/5/2022 نەزاد عبداللە وەک نوێنەری KAG بەشداری کرد لە کۆبوونەوەی هاوبەش لەگەل KCC بە ئامەدەبوونی ئازاد بەرواری کە لە کەنیسەکە سازکرا بوو . هەردوولا هاوڕابوون بە بوونی پەیوەندیەکی دۆستانە بۆ کارو چالاکی هاوبەش بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی رەوەندی کوردی و نزیکبوونەوە و کوردان لە یەکتر و پاراستی زمان و کەلتوری کوردی لە ئەمەریکا و ناساندی مئژوو ی نەتەوەکەمان بە گەلانی تری ئەمەریکا گرنگتری خالە کانیش کە هەر دوولا لە سەری ڕئکەوتن بریتی یە لە
١-یەکخستنی توناکانمان بەبەستی زیاتر خزمەتکردنی رەوەندی کوردی بئ جیاوازی لەنئوان کوردەکاندا.
٢-پشتوانی و هاوکاری یەکتری لە کار و چالاکی هاوبەش بەپی توانا بئ بوونی بەرژەوەندی و بئ مەرج ، جگە لە بەرژەوەندی نەتەوەی کورد لە ئەمەریکا .
٣- کۆبوونەوەی بەردوام لە نئوان هەردوولادا .
٤- پیوەندیەکان لەسەر بنەمای رستگۆیی و دلسۆزی و سەبەخۆیی بوونی کاری ڕێکخراوەیی لە کاری سیاسی .
٥ – ڕێزگرتن بیروباوەر و ڕای جیاوز و باوەڕی ئاینی جیاواز.
له ڕۆژانی دوایی نوێنهران چاویان كهوت به كوردانی تر و باسی كۆمهڵهی كوردانی ئهمهریكایان بۆكردن و بهرنامهوئامانجهكانیان ڕوونكردهوه، تابهشدارو پشتیوان بن له گهشهكردن و فراوانبوونی ڕێكخراوهكو پشتیوانی ڕێكخراوهكهشیان پێڕاگهیاند و كۆكردنهوهی ڕهوهندی كوردی لهیهكتر و بههێزكردنی پهیوهندیه كۆمهڵایهتیهكان و پاراستنی كهلتووری كورد بۆ نهوهكانی داهاتوو.